پادكهستی ناوه‌خت، ئێپیزۆدی پێنجه‌م: "هه‌ی داد" by nawext published on 2020-06-02T14:26:24Z ئیپیزۆدی ٥ی ناوه‌خت ده‌وه‌ری یه‌ك كاتژمێر ده‌خایه‌نێت. به‌شی یه‌كه‌م، بریتییه له ناساندن و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌رۆكی وێبسایتی ناوه‌خت له ماوه‌ی رابردوودا. به‌شی دووه‌م بریتییه له چاوپێكه‌وتنێكی كاوه قوڕه‌یشی له‌گه‌ڵ كاوه كرماشانی، مافزان، چالاكی مافی مرۆڤ و چالاكی LGBTIQ ده‌رباره‌ی به گشتی بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خه‌بات دژی هۆمۆفۆبیا-ترانس فۆبیا و به تایبه‌تی پرسی كوییر له كوردستان. له سێهه‌مین به‌شی پێنجه‌مین ئێپیزۆدی پادكهستی ناوهختیشدا وه‌ك نه‌ریتی پادكهستهكه، هونه‌رمه‌ند رووزبێ موسڵێح له‌گه‌ڵتان ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی مێژووی سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردی. ئه‌مجاره سروودی "هه‌ی داد"، به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ ره‌زا یووسفبهیگی (ناسراو به ره‌زا بچكۆل) ده‌ناسرێت و هاوكات چاوپێكه‌وتنێك ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند فه‌ریبورز فه‌خاری، ئاوازدارنه‌ری زۆربه‌ی سرووده كوردییه‌كان و به تایبه‌ت سروودی "هه‌ی داد." ئێپیزۆدهكانی پێشووتری ناوه‌خت بریتین له: پادكهستی ناوه‌خت، ئێپیزۆدی یه‌كه‌م؛ "خیابان خرۆشاوه" پادكهستی ناوه‌خت، ئێپیزۆدی دووه‌م؛ "پاڵه‌و ره‌نجبه‌ران" پادكهستی ناوه‌خت، ئێپیزۆدی سێهه‌م؛ "نیشتیمان" پادكهستی ناوه‌خت، ئێپیزۆدی چواره‌م؛ "مووزیكی شوڕشگێڕانه له رۆژئاوا" Comment by Masoud بژین 2021-06-28T16:18:44Z