Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن محەمەد فەتحوڵڵا گولەن ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی و بانگخوازێکی جیهانییە. لە ٢٧ی نیسانی ١٩٤١ لە گوندی کوروجک کە گوندێکی بچوکی سەر بە پارێزگای ئەرزڕومی کوردوستانی تورکیایە لەدایکبووە و لە خێزانێکی دینداردا پێگەیشتووە. دایکی کوردە و باوکیشی تورکە. لەڕاستیدا لە ساڵی ١٩٣٨دا لەدایک بووە، بەڵام کاتێک باوکی دەیبات بۆ ناو تۆمارکردنی پێی دەڵێن یان دەبێت ناوەکەی بگۆڕیت چونکە ئەمە ناوێکی ئیسلامییە یان تۆماری ناکەین، ئەویش توڕەدەبێت و تۆماری لەدایک بوان بەجێدەھێڵێت تا ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٤١دا وەک موختاری گوندەکەیان ھەڵدەبژێردرێت، ئەوکات بەناوی "محمدفتح اللە "ەوە ناوی تۆمار دەکات. بەم پێەش لە سەرچاوە فەرمیەکاندا بە٢٧ی نیسانی ١٩٤١ تۆمارکراوە. لە مناڵیدا لە خوێندنگەی ئایینیدا خوێندویەتی. لەگەڵ زانستە ئایینیەکاندا پەروەردەیەکی ڕۆحی کراوە، ھەروەھا خوێندنی زانستەکانی تر و فەلسەفەی لە بیر نەکردووە، لە ماوەی ساڵەکانی خوێندنییدا بە پەیامەکانی نوور ئاشنا بووە و زۆر کاریگەر بووە پێی، کە بزوتنەوەیەکی نوێخوازی و نوێکەرەوەی گشتگیر بووە و بەدیعوزەمان سەعید نوورسی پێشەوایەتی کردووە. لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیدا تێروانینەکانی زیادبووە و ڕۆشنبیرییەکەی ھەمەچەشن بووە و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی خوێندووەتەوە لەگەڵ بیرۆکە و فەلسەفەکانیان، ھاوکات لەگەڵ فەلسەفەکانی ڕۆژھەڵات، ھەروەھا زانستە دانراوەکانی خوێنددووە وەک فیزیا و کیمیا و زانستی گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و ھتد. کاتێک فتح اللە گولەن گەیشتە تەمەنی ٢٠ ساڵی، دانرا بە ئیمامی مزگەوتی ئوج شەرەفلی لە شاری ئەدەرنە، کە دوو ساڵ و نیوی تێدا بەسەر برد. فەتح اللە گولەن بە تایبەت لە دواسی ساڵی ١٩٩٠ ھەستا بە بڵاوکردنەوەی بزاڤێکی فکری پێشڕەو لە گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن لە نێوان ئایینەکاندابە میانڕەوی و دوور لە تورەبوون و گرژی و، ئەم بزاڤە لە تورکیادا ناوبانگی دەرکرد، پاشان لە دەرەوەی تورکیا و لە زیاتر لە ١٤٠ وڵاتی جیهاندا وەک فکرێکی ئیسلامی هاوچەرخ بڵاوبووەوە. دواتر بۆ زیاتر سەلماندن و بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە ئیسلامدا لەسەرداوای پاپا فەتح اللە گولەن گەیشتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپادا کۆبووەوە. ئەم بزاڤە بە پێویستی دەزانێت کە بە ڕووی ھەموو جیھاندا بکرێتەوە و چەندین بواری ھاریکاری ھەبێت لە نێوان ئیسلام و ئایینەکانی تردا. ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو وتەیەی "بەدیعوزەمان سەعیدی نورسی"ە کەدەڵێت لە ئاخیرزەماندا نەک تەنھا موسوڵمانان بەڵکو دەبێت ھەموو ئایینەکانی تر دژی بێ دینی یەک بگرن. Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن’s tracks 1 BESHI CHWAREM by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-08T13:36:48Z 10 TEFSIREKI CHONI QURAN by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:56Z 11 TEFSIREK KE XWLGEKEI MIROV BET by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:55Z 12 DERUN SHIKARI LE QURANDA by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:54Z 13 SHIKIRDINEWEY LEDUNYETI INSAN LE RWANGEY QURANEWE by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:53Z 14 QURAN SIRUSHTI MIROV BE AMANJ DEGRET by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:53Z 15 QURAN W IRSHAD by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:52Z 16 RENMUNI KESEKI TAWANBAR by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:51Z 17 GWERAYELIKIRDINI PEGHEMBER U QURAN by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:50Z 18 BELA W MUSIBETEKAN U SEBIR by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:49Z
11 TEFSIREK KE XWLGEKEI MIROV BET by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:55Z
13 SHIKIRDINEWEY LEDUNYETI INSAN LE RWANGEY QURANEWE by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:53Z
14 QURAN SIRUSHTI MIROV BE AMANJ DEGRET by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:53Z
17 GWERAYELIKIRDINI PEGHEMBER U QURAN by Fethullah Gulen م. فەتحوڵڵا گولەن published on 2021-02-04T12:01:50Z